دواین نرخی دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 09/10/2018‌ :: 18600‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی تشرینى یه‌كه‌می 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زى، لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك دابه‌زى.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.950 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120.875 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى  له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 14.200 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌ڵام له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13.500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 875 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 950 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.420.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.470.000 تمه‌ن.

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 614 لیره‌.
- دوێنێ : 100 دۆلار  به‌ 612 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure