بانکی ناوه‌ندی عێراق بریارێکی نوێ ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 09/10/2018‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانکی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرايكرد سزاى ئه‌و بانكانه‌ ده‌دات كه‌ پشتگیریی یان ده‌ستبه‌رى بانكى بێبنه‌ما بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانیا ده‌كه‌ن.


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9 ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند: سزاى ئه‌و بانکانه‌ ده‌دات که‌ پشتگیریی به‌ نووسراو یان ده‌سته‌به‌ری بانکی بێبنه‌مما ( وهمی ) ده‌که‌ن له‌ پێناو دامه‌زراندنی کۆمپانیا یان زیادکردنی سه‌رمایه‌ له‌ ژماره‌ حسابی بانکی به‌ شێوه‌یه‌کی بێبنه‌ما بۆ کۆمپانیاكه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: ئه‌م کاره‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ بانکی ناوه‌ندی توندترین سزا بۆ ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌کات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure