نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 09/10/2018‌ :: 316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 9ى تشرینی یەکەمی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 139 هەزار  و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9 هەزار دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار و 250دینارە.
 
دوێنێ بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 140 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9 هەزار و 250 دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار دینارە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە