كاتی راگەیاندنی ناوی كاندیدە دەرچووەكان ئاشكرادەكرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 08/10/2018‌ :: 472‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت: دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای پێداچوونەوە، ناوی كاندیدە دەرچووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت.


سەیاح كورەچی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بەدواڕۆژی راگەیاند: كاتێك ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پەسەندكرا، ئەو كاتە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، ناوی كاندیدە دەرچووەكانیش ئاشكرا دەكرێن.

رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، شەوی 4-10-2018یش كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی 85%ی دەنگەکانی راگەیاند. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure