سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/10/2018‌ :: 629‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
پـۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپـوڵ) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌کەی راگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا له‌چین ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

 

ئینته‌رپوڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویكردبووه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئینته‌رپوڵ له‌ لیۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مینگ هونگوای سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.

 

هاوكات ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: ئینته‌رپوڵ كیم جۆنگ یانگ-ی كۆری كه‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆك كاریكردووه‌، كردووه‌ به‌ سه‌رۆك به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی بارودۆخ و شوێنی سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی ئاشكرانه‌كردووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودوه‌وه‌ دیارنه‌ماوه‌.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حزبی ده‌سه‌ڵاتداری چین پێشتر رایگه‌یاندبوو: مینگ هونگوای به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاساوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure