ئێران؛ 50 پسپۆڕى ئابوورى هۆشدارى داڕمانى ئابوورى ده‌ده‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 09/10/2018‌ :: 1417‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
50 پسپۆرى ئابوورى ئێران، زه‌نگى مه‌ترسى لێده‌ده‌ن و هۆشدارى ئه‌وه‌ به‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئێران ده‌ده‌ن، كه‌ ئابوورى ئێران هه‌ره‌س ده‌هێنێت، حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ مه‌ترسیدارتره‌ کە پێشبینى ده‌كه‌ن.


ئاژانسى هه‌واڵى ئیلیناى ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌و پسپۆره‌ ئابووریانه‌ نامه‌یه‌كى كراوه‌یان ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كردوه‌ و ده‌ڵێن: داڕمانى به‌هاى تمه‌ن كاریگه‌رى وێرانكه‌رى ده‌بێت ماوه‌ى 75 ساڵه‌ به‌هاى دراوى وڵات به‌وشێوه‌یه‌ دانه‌به‌زیوه‌.

ئه‌و پسپۆرانه‌ رونیده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌ هه‌ڵانه‌ى گیراوه‌ته‌به‌ر، مه‌ینه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى ئێرانى زیاتر كردووه‌.

جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، سیاسه‌ته‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى دراو و نه‌ختینه‌ كه‌ رێژه‌ى هه‌ڵاوسان گه‌یشتوه‌ته‌ 60% هه‌ڵه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنى بازاڕى پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و دانانى نرخى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌لایه‌ن بازرگانان و هاورده‌كاران له‌ سێ مانگى داهاتوو مه‌ترسیه‌ ئابوورییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن.  

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هاى دراوى ئێران بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی دابه‌زى دۆلارێك گه‌یشته‌ 120 بۆ 200 هه‌زار ریاڵ.

بۆ پاڵپشتیكردنى ریاڵ و دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار، هه‌فته‌ى رابردوو، حكومه‌تى ئێران  بڕێك دۆلارى زیاده‌ى خسته‌بازاڕه‌وە و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنیشى راگه‌یاند، وه‌ك رێگه‌دان به‌ بازرگانان و نوسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراوى قورس هاورده‌ بكه‌ن، كه‌مێك به‌هاى تمه‌ن به‌رزبووه‌، به‌ڵام له‌ دوو رۆژى رابردوودا دووباره‌ى به‌هاى دراوى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زییه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure