"پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ته‌نیا قسه‌یه‌ و بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 08/10/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، سامان قوبادى
به‌رپرسێكى باڵا پارتى دیموكراتى كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت دابنرێت، ئاشكراشیده‌كات دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن پارتى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێنێت یان نا.


به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: تائێستا پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ته‌نها قسه‌یه‌ و بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێنێت یاخود به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ره‌تیكرده‌وه‌ بۆ رازیكردنى لایه‌نه‌كانى تر  له‌ كابینه‌ى نوێدا جێگرێكى تر بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دابنرێت و بكرێت به‌ دوو جێگر.

به‌پێى دواین ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، پارتى 43.92% و یه‌كێتى 21.21% و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 12.12% و نه‌وه‌ى نوێ 8% و كۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى 7%ى ده‌نگه‌كانییان به‌ده‌ستهێناوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure