دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌ى توركى

هەواڵ / ئابوری :: 08/10/2018‌ :: 6023‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8 ی تشرینى یه‌كه‌می 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك هه‌ڵكشا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 875 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120.950 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار ناسه‌قامگیربوو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى  له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13250 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 12280 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 950 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 875 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.280.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.325.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن.

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 612 لیره‌.
- رۆژی یه‌ك شـه‌ممه‌: 100 دۆلار  به‌ 614 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure