تورکیا سنوری بەرواری باڵای تۆپباران كرد

هەواڵ / کوردستان :: 07/10/2018‌ :: 640‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەبیانووی ھەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بناری گوندی کێستە لە ناحیەی کانی ماسێ تۆپباران دەکەن.

زنار ئەحمەد چالاكوانی مه‌ده‌نی لە دەڤەری بەرواری باڵا بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمشەوی شه‌ممه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر لە دوو کاتژمێر تۆبخانەکانی سوپای تورکیا به‌ به‌رده‌وامیی بناری گوندی کێستەی لەدەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ بە سەختی تۆپباران كرد.

وتیشی: "تۆپبارانەکە سەخت بوو و ترس و دڵەڕاوکێی لە لای ھاووڵاتیانی ناوچەکە دروستکردووە".

زنار ئاماژە بەوەشکرد: "ھەر دوو رۆژ جارێک بناری گوندی کێستە لەلایەن ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا و تۆپخانەکانیانه‌وه‌ بۆردومان دەکرێت، گوندەکە نزیکە لە سنوری نێوان ھەرێم و باکوری کوردستان".

نزیکەی ٧٥ گوند لە پێکھاتەی مەسیح و موسوڵمان لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی ھەن و ناوچەیەکی سنورییە لەگەڵ باکوری کوردستان و تورکیا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure