دوو پۆست بۆ عه‌بادى پێشنیار ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 07/10/2018‌ :: 24950‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، ئاشكراى كرد دوو پۆستى سیادى بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق پێشنیاركراوه‌.


نه‌دا شاكر، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراقه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: "سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عێراق چه‌ند جارێك دوو پۆستى سیادییان بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى پێشنیاركردووه‌".

ئاشكراشیكرد "پۆسته‌كان بریتیبوون له‌ پۆستى جێگرى سه‌ركۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كابینه‌ى نوێیه‌، به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئایا حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌و پۆستانه‌ رازى ده‌بێت، یه‌كێكیان وه‌رده‌گرێن، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر وتى: "ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ راى خودى عه‌بادى، كه‌ ئایا ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ كاروانى سیاسى خوى بدات یان نا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure