دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌ له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 07/10/2018‌ :: 21720‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی تشرینى یه‌كه‌می 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌و به‌های تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ به‌هه‌مان نرخى به‌یانى بوو و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار ناسه‌قامگیربوو كه‌مێك به‌رزبووه‌ له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 12700 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك به‌ 13200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.320.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.270.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.290.000 تمه‌ن.

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 614 لیره‌.
- رۆژی       شـه‌ممه‌: 100 دۆلار  به‌ 614 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure