ئه‌ردۆغان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانى خاشقچى ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 07/10/2018‌ :: 423‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ لە دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى نوسه‌رى سعودى ده‌كه‌ن له‌شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیا.


له‌میانه‌ى وتارێكدا كه‌ له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كى پارتى داد وگه‌شه‌پێدان پێشكه‌شی كرد ئه‌ردۆغان وتى: "من خۆم به‌دواداچون بۆ كه‌یسی دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى ده‌كه‌م و به‌رپرسانى توركیا سه‌رگه‌رمى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و دۆسیه‌یه‌".
 
وتیشى: "توركیا پێشبینى باشی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسه‌كه‌ ‌و چاوه‌ڕێى لێكۆڵینه‌وه‌كانین".

خاشقچى له‌ میانه‌ى سه‌ردانیدا بۆ كونسڵخانه‌ى سعودیه‌ له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵ دیارنه‌ما و به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌و نوسه‌ره‌ له‌ ناو كونسڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure