داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمسیۆن ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/10/2018‌ :: 303‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار .. پرۆزبایى له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات
- فڕه‌نسا له‌ دیارنه‌مانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئینته‌رپۆڵ ده‌كۆڵێته‌وه‌
- تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شاى سعودیه‌ ده‌كات .. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین دوو هه‌فته‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ت خۆت راناگرى 
- جۆن كیرى: كشانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى، مه‌ترسییه‌
- پزیشكێكى كورد ده‌بێته‌ داهێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌رى چاره‌سه‌رى جۆرێكى شێرپه‌نجه‌
- بارسێلۆنا پیرۆزبایى له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات
- فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنییه‌كانى به‌شى پێشبڕكێى سێیه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى دیاریكران

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى: ده‌رفه‌تێك بۆ به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته‌ پێش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى نوێ و ده‌ستوورى مامه‌ڵه‌ بكه‌ن
- جووتیار ئاكره‌یى: ره‌نگه‌ هه‌فته‌ى دابێ ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نین
- نادیا موراد خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى ساڵى 2018ى پێبه‌خشرا
- بودجه‌ بۆ ته‌واوكردنى خزمه‌تگوزاریى خانووى شه‌هیدان دابینده‌كرێت
- مه‌راسیمى جه‌ژنى (جه‌مایێ)ى ئێزیدى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
- دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌ستیپێكرد
- قوتابخانه‌كانى ئێواران رۆژه‌ پشووه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
- رانیه‌ .. شوێنه‌وارێكى 5 هه‌زار ساڵى دۆزرایه‌وه‌
- له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ جیاوازییه‌ ئایینه‌كان ناهێڵدرێن
- له‌ هه‌رێمى كوردستان زۆرترین ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان به‌كاردێت
- زیاتر له‌ 25 دوكانى بۆنى گیراوه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ن .. خواست له‌سه‌ر (بۆنى سروشتى) زیادیكردووه‌

ژیان:
- داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمسیۆن ده‌كرێت
- حكومه‌تى داهاتووى عێراق له‌نێوان خواستى ئه‌مریكا و ئێراندا
- پڕۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- داواى پێوه‌رى كرێ بۆ ته‌كسى ده‌كرێت .. زیاتر له‌ ملیۆن و نیوێك ئۆتۆمبێل هه‌یه‌ و به‌ئاره‌زووى خۆیان كرێ له‌ سه‌رنشینان وه‌رده‌گرن
- موعجیزه‌ى رزگاربوونى قاسم سوله‌یمانى له‌ مردن له‌ناو دڵى عێراقدا
- مادده‌ى هۆشبه‌ر ته‌نگ به‌ ژنانى رۆژهه‌ڵات هه‌ڵده‌چنێت

هه‌ولێر:
- حكومه‌تى هه‌رێم: ده‌ستگیركردنى تیرۆریستان به‌پێى رێوشوێنى یاسایى بووه‌
- هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتى پێشمه‌رگه‌
-  دواى چوار ساڵ یه‌كه‌مجاره‌ كوردانى ئێزدى جه‌ژنى جه‌ما پیرۆز ده‌كه‌ن .. گه‌وره‌ترین جه‌ژنى كوردانى ئێزدییه‌ 
- 12 ئه‌ندام په‌رله‌مانى ترى هه‌ده‌په‌ پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت
- رووسیا، وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌
- هیندستان گوێ به‌ ئه‌مریكا نادات و له‌ روسیا نزیك ده‌بێته‌ .. گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازیان ئه‌نجامدا

هه‌واڵ:
- خوارووى كه‌ركوك رووبه‌ڕووى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى زیاده‌ڕۆیى ده‌بێته‌وه‌
- داواى پێكهێنانى حه‌شدێكى 3 ملیۆنى هاوشێوه‌ى پاسداران ده‌كرێت
- داعش له‌ داقوق تاكتیكى خۆى ده‌گۆڕێت
- ئه‌نجومه‌نى پارێزگا: ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ى دانراون نایاسایین
- فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك بێ بوونى بینا و كارمه‌ند ده‌كرێته‌وه‌
- نرخى كاره‌با خه‌ڵكى كه‌ركوك نیگه‌ران ده‌كات
- توركیا درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق و سوریا ده‌دات
- گوندێكى هیندى دووپشكه‌ ده‌په‌رستن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure