بانكى ناوه‌ندى چاپى نوێى پێنج دراوى عێراقى ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 07/10/2018‌ :: 553‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق چاپى دووه‌مى هه‌ریه‌ك له‌ دراوه‌كانى (25000، 10000، 1000، 500 و 250) دینارى بڵاوكرده‌وه‌.


بانكه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوه‌كانى ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاشكراشیكرد: له‌ چاپه‌ نوێیه‌كانى (25000، 10000، 500 و 250) دیناریدا ناوى پارێزگار له‌جیاتى واژۆكه‌ى هاتووه‌ كه‌ له‌ چاپى پێشوودا هه‌بوو، هه‌روه‌ك هه‌ردوو به‌روارى كۆچى و زایینى گۆڕانكارى به‌سه‌رداكراوه‌ و گۆڕاوه‌ بۆ (1440ه-2018م).

بانكه‌كه‌ رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ چاپى نوێى 1000 دینارى روكارى دراوه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و دروشمى "دانانى هۆڕ و ئاسه‌واره‌كانى باشورى عێراق له‌ لیستى ئاسه‌واره‌كانى جیهان" دانراوه‌، له‌جیاتى وێنه‌ى دینارى ئیسلامى كه‌ له‌ چاپى پێشوودا هه‌بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure