"100 ملیۆن عه‌ره‌ب نه‌خوێنده‌وارن"

هەواڵ / جیهان :: 07/10/2018‌ :: 132‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
راپۆرتێكی رێخراوێكی عه‌ره‌بی ئاشكرایده‌كات: نزیكه‌ی 96 ملیۆن هاوڵاتی عه‌ره‌ب له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان نه‌خوێنده‌وارن و توانای خوێندنه‌وه‌ و نوسینیان نییه‌. 

 
سایتی (ئه‌لجه‌زیره‌) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی عه‌ره‌بی بۆ په‌روه‌رده‌ و رۆشنبیری و زانست (ئه‌سكۆ)، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا زیاتره‌ به‌به‌راورد به‌ وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو. 

 

ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو: له‌ 21%ی هاوڵاتییان عه‌ره‌ب، واته‌ نزیكه‌ی 96 ملیۆن كه‌س به‌ ده‌ست نه‌خوێنه‌وارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌به‌رامبه‌ر  رێژه‌ی 13.6% رێژه‌ی مامناوه‌ند له‌ جیهاندا. 

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ) له‌ دوایین راپۆرتێدا ئاشكرایكردبوو ژماره‌ كه‌سه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا حه‌فتا ملیۆن كه‌سه‌. 

 

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ نێوان كچان و ژنانی عه‌ره‌بدا 25% تێده‌په‌رێنێت، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیدا 60-80% تێده‌په‌رێنێت. 

 

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن منداڵ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌ له‌ ته‌مه‌نی خوێندندان به‌ڵام نه‌خراونه‌ته‌ به‌رخوێندن و 20-30% ئه‌وانه‌ش كه‌ چوونه‌ته‌ به‌رخوێندن له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرن. 

 

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش رێژه‌ی نه‌وخێنده‌وارییه‌ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌پێی رێكخراوی یونسكۆ: 

 
- مۆریتانیا: 48%
- یه‌مه‌ن: 30% 
- مه‌غریب: 28% 
- میسڕ: 24% 
- سودان: 24% 
- جه‌زائیر: 20% 
- عێراق: 20% 
- تونس: 18% 
- سوریا: 14% 
-لیبیا: 9% 
-لوبنان: 6% 
-ئیمارات: 6% 
-سه‌ڵته‌نه‌ی عومان: 5% 
-سعودیه‌: 5% 
-به‌حره‌ین: 4% 
-كوه‌یت: 4% 
-ئوردن: 3% 
-قه‌ته‌ر 3% 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure