فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 07/10/2018‌ :: 9931‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەکەمی 2018 فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی، بەهۆی زیادکردنی دەوامەوە بایکۆتیان راگەیاند.

 

سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: سەرۆكایەتی نوێی شارەوانی بەهۆی باشبوونی باری دارایی و پێدانی مووچە بەشێوەی 30 رۆژ جارێك و لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیاریداوە، رۆژانە تا كاتژمیێر 1:15 خولەك دەوام بكرێت، لەكاتێكدا پێشتر تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەوام دەكرا.

وتیشی: "هەروەها رۆژانی چوارشەممانیش كە هەندێك فەرمانبەر دەوامیان دەكرد و هەندێكی دیكە دەوامیان نەدەكرد، ئێستا دەبێت هەمووی دەوام بكەن، ئەمەش نیگەرانی لای فەرمانبەران دروستکردوە و بایکۆتیان راگەیاندوە".

سەردەشت رەفیق روونیشیكردەوە: کە ئەو بڕیارە لە جێی خۆیدایە و بۆ بەرژەوەندی هەمووانە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure