عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زاره‌ته‌ تێكه‌ڵكراوه‌كان جیاده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 07/10/2018‌ :: 741‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پسپۆڕێكى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت: عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو، له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو باشتر نابێت و پێشبینیده‌كرێت، ناچاربێت  بۆ رازیكردنى هه‌موان وه‌زاره‌ته‌ تێكه‌ڵكراوه‌كان جیابكاته‌وه‌.

واسق هاشمى، پسپۆرى سیاسى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو، له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو باشتر نابێت، ناتوانێت ئازادانه‌ كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى دیاریبكات، له‌ دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تدا هه‌ژموونى حیزب و كوتله‌ سیاسییه‌كانى له‌سه‌ر ده‌بێت".
 
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌: "ره‌وشى سیاسى ئێستا به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌س نایه‌وێت ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن و به‌بوونى دوو كوتله‌ى گه‌وره‌ش عه‌بدولمه‌هدى ناچار ده‌بێت بۆ له‌سه‌ر پێ وه‌ستان و مانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى، دڵى هه‌مووان رازى بكات".

هاشمى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: حكومه‌تى داهاتوو له‌وه‌ى پێشووتر قه‌به‌تر ده‌بێت و عه‌بدولمه‌هدى ناچار ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌ تێكه‌ڵكراوه‌كان دووباره‌ جیابكاته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure