هاوردەکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک قەدەغە دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/10/2018‌ :: 2515‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلی لێدراوی دەستی دوو (دەعمكراوی ئەمریكی) بۆ ناو بازاڕەكانی عێراق.


بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق نووسراوێکی بڵاوبووەتەوە کە تیایدا هاتووە: هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلی دەستی دوو كە تووشى رووداوى پێكدادان بوون لە وڵاتانی كەنەدا و ئەمەریكا بەهەموو شێوەیەك دەوەستێنرێت.

لە نوسراوەكەشدا هاتووە: "ئەو ئۆتۆمبێلانە بەهۆی بوونی شكستی زۆر، هیچ مەرجێكی دڵنیایی بۆ گیانی هاووڵاتییان تێدا نییە و شۆفێرانی دووچاری چەندین كێشە کردوەتەوە، بۆیە هاورده‌كردنى رادەگیرێت".

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، سەرجەم بازرگانان و دەروازە سنورییەكانی ئاگاداركردوەتەوە كە چیدیكه‌ ئەو ئۆتۆمبێلانە هاوردەی عیراق نەكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure