مارسیدس ئۆتۆمبێلێكى نوێ بەرهەمدەهێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/10/2018‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى مارسیدس بێنزى ئه‌ڵمانى ئۆتۆمبێلێكى نوێى له‌ جۆرى "AMG" سپۆرت، به‌ ناوى "Project one" نمایشكرد كه‌ شێوه‌کەى وه‌رزشییه‌ و كۆمه‌ڵێك  تایبه‌تمه‌ندى  داینامیكى تێدایە، له‌كاتى خێرایی زۆردا هاوسه‌نگى ئۆتۆمبێله‌كه‌ راده‌گرێت.

ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ى مارسیدس، مه‌كینه‌کەی شه‌ش سلنده‌ره‌ و هێزى 1000 ئه‌سپى هه‌یه‌، خێراییه‌كه‌ى له‌ 6 چركه‌دا لە سفرەوە دەچێتە 200 کیلۆمەتر، هەروەها دەتوانرێت تاخێرایی  350 كیلۆمه‌تر لێبخوڕدرێت.

"Project one" باشترین سیستمى لێخوڕین و كۆنترۆڵكردنى ئه‌لیكترۆنى تێدایه‌، نرخه‌كه‌ى 2.7 ملیۆن یۆرۆیه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure