ئەمریکا و چین جەنگی نەوتیان دەستپێکرد

هەواڵ / ئابوری :: 06/10/2018‌ :: 1197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونى جه‌نگى بازرگانى نێوان په‌كین و واشنتن، چین كه‌ دووه‌م به‌كاربه‌رى نه‌وته‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان، بڕیاریدا هاورده‌ و كڕینى نه‌وتى ئه‌مریكا رابگرێت.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 ى تشرینى یەکەم له‌ زارى چى چونلین، سه‌رۆكى كۆمپانیاى "CMES"  كه‌ كۆمپانیایه‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌ له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بۆ چین بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌: "پێش هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى بازرگانى كارمان زۆر باش بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ته‌واوى وه‌ستاوه‌".

راشیگه‌یاندوه‌: جه‌نگى بازرگانى چین ناچار ده‌كات كه‌ سه‌رچاوه‌ى هاورده‌كردنى سۆیا جۆراوجۆر بكات كه‌ ئێستا زۆربه‌ى له‌ باشورى ولایه‌ته‌  یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كڕێت.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى چین: له‌ مانگى ئابى رابردوودا ته‌نیا 334 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له‌ ئه‌مریكا هاورده‌ كردوه‌، له‌ كاتێكدا ساڵى 2014 رۆژانه‌ 665 به‌رمیلى هاورده‌كردوه‌ و ساڵى رابردووش هاورده‌ى نه‌وتى چین له‌ ئه‌مریكا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 1.2 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

له‌ ئێستاشدا چین كه‌ دووه‌م به‌كاربه‌رى نه‌وته‌ له‌ جیهان، رویكردوه‌ته‌ كڕینى نه‌وت له‌ روسیا و زوربه‌ى پێداوستییه‌كانى له‌و وڵاته‌وە دابین ده‌كات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure