دواین نرخى دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 06/10/2018‌ :: 9202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی تشرینى یه‌كه‌می 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌های تمه‌نیش كه‌مێك هه‌ڵكشا، لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 875 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار 850 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستاندا وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ له‌ داخستنى بازاڕدا  دۆلارێك به‌ 13.300 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك به‌ 13.700 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 875 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.370.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.330.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.330.000 تمه‌ن.

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 614 لیره‌.
- رۆژی پێنجشـه‌ممه‌: 100 دۆلار  به‌ 616 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure