لە کۆنگۆ بەهۆی گڕگرتنی بارهەڵگرێکی سوتەمەنییەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 06/10/2018‌ :: 870‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
به‌هۆی پێكدادانێك له‌نێوان بارهه‌ڵگرێكی سوته‌مه‌نیی و ئوتومبێلێكه‌وه‌ له‌ وڵاتی كۆنگۆ 150 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی 6ی تشرینى یه‌كه‌م له‌ گوندێكى شاری كیناشاسای پایته‌ختی وڵاتی كۆنگۆ پێكدادانێك له‌نێوان بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نیی و ئوتومبێلێك روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامیشدا 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 100ى تریش سوتان و برینداربوون.

ئاتۆ ماتوبوانا نكولوكی، جێگری پارێزگاری كۆنگۆی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌موو توانای خۆیان به‌كارده‌هێنن بۆ یارمه‌تیدانی قوربانییانی پێكدادانه‌كه‌ كه‌ له‌ گوندی (مبوتا) روویدا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووری 130 كیلۆمه‌تر له‌ پایته‌خته‌وه‌.

ساڵى 2010ش له‌ رووداوێكى هاوشێوه‌دا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بارهه‌ڵگرێك 230 كه‌س بونه‌ قوربانى.

وه‌: كێوان ئاوات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure