ئێران: بەهۆی لافاوەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 06/10/2018‌ :: 1532‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئارەزوو محەمەد
بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگاكانی باكوری ئێران حەوت كەس گیانیان لەدەستدا، هاتوچۆیش گرفتی بۆ دروستبووە.


بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، بارینی باران و دروستبوونی لافاو، لە دوێنێ هەینییەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی باكور و خۆراسانی باكوری ئێران، دەستیپێكردووە، بەڵام زۆرترین زیان و قوربانیی لە پارێزگاكانی گیلان، مازەندەران، گولستان و خۆراسانی باكوور، هەبووە.

بارانبارین و هەبوونی لافاو، تا ئەمڕۆ شەممە 6ی تشرینی یەكەم، بەردەوامە و تا ئێستا حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، رێگای زۆربەی شارەكانی ئەو پارێزگایانەش بە هۆی لافاوەوە گیراوە و هاتوچۆیش زۆر بە سەختی ئەنجام دەدرێت و سەرجەم قوتابخانەكانیش داخراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure