نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 06/10/2018‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شەممە 6ى تشرینی یەکەمی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار و 750 مامەڵەی پێوەکرابوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 140 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار  و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8 هەزار و 850 دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار و 250 دینارە.
 
دوێنێ بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 140 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار  و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار و 250 دینارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure