سه‌رۆكى پێشوى كۆریاى باشور به‌ 15 ساڵ زیندانى سزا درا

هەواڵ / جیهان :: 05/10/2018‌ :: 174‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى تشرینى یه‌كه‌م، دادگایەکى کۆریاى باشور بڕیاریدا بە سزادانى سەرۆکى پێشووى ئەو وڵاتە، بە 15 ساڵ زیندانیکردن.


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى كۆریاى باشور-ه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دادگایەکى شارى سیئۆیل، بڕیاریدا بەسزادانى لی میونج، سەرۆکى پێشوى کۆریاى باشور، بە 15 ساڵ زیندانى کردن.

له‌باره‌ى هۆكارى سزادانه‌كه‌شه‌وه‌ ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ :"لەبەرئەوەى ئه‌و سه‌رۆكه‌ نزیکەى 10 ملیۆن دۆلارى بەشێوەیەکى نایاسایی دەستکەوتووە، لە کۆمپانیاى سامسونک و دەزگاى هەواڵگرى ئەو وڵاتە، ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ :"لی میونج ئاماده‌نه‌بووه‌ دان به‌تاوانه‌كه‌یدا بنێت و تۆمه‌ته‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و وتویه‌تى :"ئەو سزایە، پاڵنەرى سیاسى لە پشتەوەیە و یاسایی نییە".

لی میونج  چوارەمین سەرۆکى كۆریاى باشور-ه‌ كه‌ به‌ بە زیندانى سزا بدرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure