ناتانیاهۆ و هاوسەرەکەی دادگایی دەکرێن

هەواڵ / جیهان :: 05/10/2018‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ هەینی5ى تشرینی یەکەم، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی گەندەڵییەوە بۆ جاری 12 هەمین لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا، ئەمەش لەکاتێکدا سارەی هاوسەری بەهەمان شێوە تاوانبارە بە گەندەڵی و پێویستە پاش دوو رۆژی دیکە ئامادەبێت لە دادگای (سوڵح) لە شاری قودس.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ لێکۆڵەرانی پۆلیس  لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستپێکردەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لەسەر کەیسی 1000و 2000 کە ناوەکانیان بەو شێوەیە نوسراوە، بەڵام هێشتا نادیارە ئەمە دوا لێکۆڵینەوەیەتی لەسەر گەندەڵی یان بەردەوام لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هاەسەرەکەی بەهەمانشێوە تێوەگلاوە، یەکێکیش لەو دۆسیە گەندەڵییانەی سارەی خێزانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل-ی پێ تێوەگلاوە بریتییە لە هاوکاریکردنی سیدۆف، یەکێک لە گەورە بەرپرسانی ئیسرایل کە لە چێشتخانەکان خواردنی ئامادەکراویان هێناوە بە بەهای 350 هەزار شیگڵ لەسەر حیسابی حکومەت.

و: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure