سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ دیارنامێنێت، پۆلیسی فڕه‌نسا ده‌ستده‌كات به‌لێكۆڵینه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 05/10/2018‌ :: 224‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین 
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی له‌ فڕه‌نسا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پاش دیارنه‌مانی هۆنگوی مینگی چینی، سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ كه‌ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌ لۆنی فڕه‌نسایه‌. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی فڕانس پرێس له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك له‌ دۆسیه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، خێزانی هۆنگوی له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا جێ و شوێنی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئینته‌رپوڵیان لانه‌ماوه‌. 

سه‌رچاوه‌كان ئه‌ماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ هاوسه‌ری ناوبراو پۆلیسی فڕه‌نسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی هاوسه‌ره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی كه‌ 29ی مانگی رابردوودا هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ بۆ چین و په‌یوه‌ندییان پچڕاوه‌. 

به‌پێی رۆژنامه‌ی ئیندپێنده‌نتی بریتانی، هۆنگوی كه‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ شاری لیۆنی فڕه‌نسی ده‌ژی. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ناوبراو جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی بووه‌ له‌ چین، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌ی ئێستا وه‌ربگرێت له‌ ساڵی 2016. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure