لە زەریای هێمن ٥٧ سەرنشینی فڕۆکەیەک لە مردن رزگاریان بوو

هەواڵ / جیهان :: 05/10/2018‌ :: 9708‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە، کاتێک فڕۆکەیەکی گەشتیاری دەکەوێتە ناو زەریای هێمن و هێزە دەریاییەکانی "مارینز" لەپڕۆسەی گەڕان بەدوای رزگاربووەکان لە ئۆپەراسێوندان.

لەڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، هێزەکانی مارینز لەسەر باڵەکانی فڕۆکەکە بەرەو ناوەوەی بەڕێدەکەون کە هێشتا نیوەی نوقمی زەریاکە نەبووە، بەمەبەستی گەڕان بەدوای رزگار بووەکانی ئەو ڕووداوەدا.

ئەو فڕۆکەیە لەنزیک "میکرۆنیزیا" لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن کەوتۆتە خوارەوە و سەرجەم سەنشینەکانیشی رزگاریان بووم لەو ڕووداوە.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure