دواین نرخی دۆلار و لیره‌ و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 04/10/2018‌ :: 4783‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4 ی تشرینى یه‌كه‌م 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار سه‌قامگیر بوو و به‌های تمه‌نیش كه‌مێك هه‌ڵكشا، لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێنكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار سه‌قامگیر بوو گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار 850 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار 875 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستان وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ داخستنى بازاڕدا  دۆلارێك به‌ 13900 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك به‌ 13800 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 13900 تمه‌ن فرۆشرا، به‌ڵام له‌ داخستنى بازاردا كه‌ مێك به‌رزبوه‌و دۆلارێك به‌ 14750 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا .

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.380.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.400.000 تمه‌ن.

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 616 لیره‌.
- رۆژی چوارشـه‌ممه‌: 100 دۆلار  به‌ 601 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure