بۆ سێیه‌م رۆژ لەسەریەک به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/10/2018‌ :: 2062‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بۆ سێیه‌م رۆژ له‌دواى یه‌ك، روو له‌دابه‌زینه‌ و قه‌باره‌ى هه‌ڵاوسانی نرخه‌كانیش بۆ به‌رزترین ئاستى 15 ساڵى رابردوو به‌رزده‌بێته‌وه‌.

كاتژمێر 1 ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر، به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 2.2% دابه‌زى و دۆلارێك به‌ 6.18 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ ئێواره‌ دۆلارێك به‌ 6.01 لیره‌ بوو، به‌گشتى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌ دۆلار به‌رێژه‌ى 38.63% دابه‌زیوه‌.

دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر ئابورى توركیا هه‌بووه‌ متمانه‌ى لاى وه‌به‌رهێنه‌ران كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ و رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ماوه‌ى پانزه‌ ساڵه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئاماره‌كان تێكڕاى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كان له‌مانگى ئه‌یلولدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ساڵانه‌ هه‌ڵاوسان به‌رێژه‌ى 24.52% به‌رزبوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستى هه‌ڵاوسانه‌ له‌ كۆتایی ساڵى 2003 به‌دواوه‌.

  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure