بانكێكى ئه‌وروپى: له‌پێناو ئێران خۆمان ناخه‌یه‌نه‌ ژێر مه‌ترسى سزاكانى ئه‌مریكا

هەواڵ / ئابوری :: 04/10/2018‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاره‌زوو محه‌مه‌د
سه‌رۆكی بانكی وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپا ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بانكه‌كه‌یان ناتوانێت خۆی بخاته‌ ژێر مه‌ترسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران.


ڤێرنێر هۆیێر، سه‌رۆكی بانكی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى ئه‌وروپى له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری دۆكس ده‌ڵێت: من له‌ فشاری ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ تێده‌گه‌م كه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن: "دڵنیابن ئێمه‌ پاڵپشتی پێویستان لێده‌كه‌ین".

سه‌رۆكی بانكی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ رونیده‌كاته‌وه‌: پاڵپشتی له‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئێران و دانانی سه‌رمایه‌ له‌و وڵاته‌ شتێك نییه‌ نه‌مانه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ تێیناگه‌ن ئه‌وه‌یه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بانكه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گونجاو نیه‌.

هۆیێر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت پاڵپشتی له‌و كۆمپانیایانه‌ بكه‌ن كه‌ بچنه‌ ئێران، پێویسته‌ ئه‌مرازێكی دیكه‌ هه‌ڵبژێرن، ئه‌مریكا نه‌توانێت بیكاته‌ ئامانج، من به‌ ته‌واوی پشتگیری ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌ڵێم: "ئێمه‌ ئه‌مرازێكی هه‌ڵه‌ین، ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ناده‌ین خۆمان ناخه‌یه‌ن ژێر مه‌ترسى سزاكانى ئه‌مریكا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure