قه‌رزه‌كانى ئه‌مریكا 21 تریلیۆن دۆلارى تێپه‌ڕاند

هەواڵ / ئابوری :: 03/10/2018‌ :: 1190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى ئاماره‌كانى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا، قه‌رزه‌ گشتییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ساڵى دارایی رابردوودا 1.2 تریلیۆن زیادیكردوه‌ و گه‌یشتوەته‌ 21.52 تریلۆن دۆلار و بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ له‌ مێژوودا قه‌رزه‌كانى بۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.


زیادبوونى قه‌رزه‌ گشتییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ساڵى دارایی رابردوودا كه‌ 28 ئه‌یلولی رابردوو كۆتاییهات هه‌موو خوله‌كێك 2.2 ملیۆن دۆلار زیادیكردوه‌ و به‌به‌راورد به‌ ساڵى دارایی 2017 قه‌رزه‌ گشتییه‌كان به‌رێژه‌ى 6.3% زیادیكردوه‌ و 20.25 تریلیۆن دۆلار بوو.

قه‌رزه‌ گشتییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئێستادا 105.4% قه‌باره‌ى كۆى داهاتى گشتى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان پێكده‌هێنێت.

پێشتر كۆنگرسى ئه‌مریكا رایگه‌یاند قه‌رزه‌ حكومییه‌كان له‌ 11 مانگى ساڵى 2018 گه‌یشتوته‌ 892 ملیار دۆلار، كه‌ 222 ملیار دۆلار له‌ ساڵى رابردوو زیاتره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure