به‌فه‌رمى واده‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایى هەڵبژاردن ئاشكرا كرا

هەواڵ / کوردستان :: 03/10/2018‌ :: 11566‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران راده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 4 ى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌فه‌رمى راده‌گه‌یه‌ندرێت.


شێروان زرار، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كاتژمێرى 2 ى دواى نیوه‌ڕۆى سبه‌ى كۆمسیۆن ئه‌نجامى به‌رایى و فه‌رمى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌باره‌ى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان، شیروان زرار وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، ده‌نگى سه‌رجه‌م ئه‌و بنكانه‌ له‌ پارێزگاكانى كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ دابوونه‌، یاخود هێرشیان كراته‌وه‌سه‌ر. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure