هەڵوێستی پارتی لەسەر بەشداری یەكێتی لە حكومەت و پرسی دوو ئیدارەیی

هەواڵ / کوردستان :: 03/10/2018‌ :: 49100‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت: بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم پارتی بە قەبارەی دوایین هەڵبژاردن و دەنگدان بەشداری بە یەكێتی دەكات، دەشڵێت: "جارێكی تر شەڕی ناوخۆ روناداته‌وه‌".


ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تشرینی یەكەم، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە هەولێر كۆبوه‌وه‌ تیایدا بابەتی بەشداری یەكێتی لە حكومەتی داهاتووی هەرێم و گرژی نێوان هه‌ردوو حزب لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار تاوتوێكرا و بڕیارە بەیاننامەیەكی رەسمی بڵاوبكرێتەوە.

عارف تەیفوور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە دواڕۆژی راگەیاند: لە حكومەتی داهاتووی هەرێم پارتی لەسەر بنەمای ئەنجامی دوایین هەڵبژاردن و دەنگی یەكێتی مامەڵە لەگەڵ ئەو حزبە و حزبەكانی تر دەكات.

لەبارەی ئەگەر و دەنگۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان هه‌ردوو حزب لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، عارف تەیفوور، وتی: "كورد قۆناغی باشی لە پڕۆسەی دیموكراسی بڕیوە و جارێكی تر شەڕی ناوخۆ روونادات و ئێمە هیوادارین جارێكی تر شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی روونەداتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد: دواتر لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی حزبەکەیان لەسەر كۆمەڵێك بابەت رووندەكرێتەوە.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure