چوار ساڵە حكومەت بەڵێنێك بۆ وارسی شەهیدانی داعش ناباتەسەر

هەواڵ / کوردستان :: 03/10/2018‌ :: 143‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سەردێڕی هەواڵەكانی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/10/2018ی هەرێمی کوردستان.


كوردستانی نوێ‌:
- كاندیدی یەكێتی د. بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا
- د. بەرهەم ساڵح: دەبێت مافە دەستوورییەكانی كورد بپارێزین
- سەرۆك مەعسوم پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد
- سەرۆك كۆمار، د. عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق راسپارد
- پوختەیەك لە ژیاننامەی دكتۆر بەرهەم ساڵح لە ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا
- نوێنەری حكومەتی هەرێم بەشداری كۆنفرانسی پارتی كرێكاران دەكات
- شەڕ رابەرایەتی كیشوەری ئاسیا .. كامیان گرەوەكە دەبەنەوە بەرەی چین و روسیا یان ئەمریكا؟
- بەغدا شێوەكارانی كورد لەئامێز دەگرێت
- فیلمە سینەماییەكانی پێشبڕكێی سەرەكی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریكران

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە
- یەكێتیی ئەوروپا بە پشتیوانێكی بەهێزی كوردستان دەمێنێتەوە
- نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە
- تەعریبكردنەوەی كەركوك بەردەوامە .. عەرەبە قەرەبووكراوەكانی مادەی 140 جارێكی تر دەگەڕێنەوە كەركوك
- هاوسەرۆكی گشیی هەدەپە: كۆشكی كۆماری توركیا پەرلەمانێكی بەبێ‌ هەدەپە دەویست
  * هۆكاری قەیرانەكانی توركیا هەڵپەساردنی دیموكراسی و دادپەروەری و سەپاندنی تاكڕەوییە
- كاردانەوەی ئەمریكا بەرامبەر هێرشەكەی ئێران بۆ سەر رۆژهەڵاتی سووریا 
  * وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: هێرشەكەی ئێران بۆ سەر رۆژهەڵاتی سووریا، نابەرپرسانە بوو
- لە هەرێمی كوردستان یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
  * وەزیری پەروەردە: وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە 400 باڵەخانەی قوتابخانە هەیە 
- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان خەرج دەكرێت
- دیزاینەری مۆزەخانەی لوڤەری پاریس سەردانی كوردستان دەكات
- بەهۆی گەشتیارانەوە 600 ملیۆن دۆلار هاتۆتە هەرێمی كوردستان
- ئاگر لە بەشێك لە كارگەی جگەرەی هەولێر كەوتەوە
- سلێمانی .. نەخشاندنی وێنە لەسەر ئاسن .. ئاسنگەرێك وێنەی كەسایەتییە دیارەكان لەسەر ئاسن دەنەخشێنێت
- رانیە .. پێنجەمین فستیڤاڵی كولتوورە جیاوازەكان بەڕێوەچوو .. ئامانج لە فیستیڤاڵەكە لێكنزیكردنەوە و تێكەڵكردنی كولتوورە جیاوازەكان بوو
- گەشتێكی هاوبەشی كوردستانییان و بیانییەكان بۆ چیا سەركەشەكانی كوردستان

هاوڵاتی:
- شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم: 650 سكاڵا گەیشتووەتە كۆمسیۆن و 225 سندوق قردێلەی سوریان لێدراوە
- دەنگدەر گۆڕان و یەكگرتووی سزادا
- هیوایەك: زانكۆی بەغدا دەچێتە ریزبەندیە نێودەوڵەتییەكانەوە
- ئێران چ جۆرە موشەكێكی لە كرماشانەوە ئاڕاستەی سوریا كرد؟
- سەرپێچییەكانی ژینگە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن فڕیون
  * جگە لە پیسكردنی ژینگە لەلایەن لیستەكانەوە، هاوڵاتیانیش بەدەرفەتیان زانیوە بیری ئیرتیوازی هەڵبكەنن لەو ماوەیەدا

ئاژانس:
- چارەنووسی 500 ملیۆن دۆلاری فڕۆكەخانەی دهۆك دیار نییە .. دراوە بە كۆمپانیایەكی توركی و بەجێی هێشتووە
- چوار ساڵە حكومەت بەڵێنێك بۆ وارسی شەهیدانی داعش ناباتە سەر
- پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان دەبێتە ئەندامی وەفدی دانوستانی پارتی
- هەولێر بڕیارێكی حكومەتی هەرێم جێبەجێ‌ ناكات .. پەیوەندیی بە پاڵاوگە نایاساییەكانەوە هەیە
- ئاژانس نهێنیی ئەو مامەڵەیە بڵاو دەكاتەوە .. لە دەرەوە پۆستەكانی عێراق دەفرۆشرێن
- زەلال جەگەر، هاوسەرۆكی تەڤدەم: گفتوگۆ لەگەڵ رژێم تا ئێستا هەنگاوێكی ئەوتۆ نەچووەتە پێشەوە
- یەكپۆشی باری سەرشانی باوانی قورس كرد
  * نرخەكەی گرانە و تەنیا لە یەك دووكانیش هەیە
- خێزانێك خزمەت بە نەخۆشانی "هیوا" دەكەن .. كوڕەكەیان بووە قوربانیی شێرپەنجە و خۆیان خزمەتی نەخۆشەكان دەكەن
- پێشبینییەكانی ناوەندی هەواڵگریی "ستراتفۆر" بۆ چارەكی كۆتایی 2018: 
  * كورد و سوننە حكومەتی شیعەكان یەكلایی دەكەنەوە
  * ئەمریكا لە سوریا ناكشێتەوە
- 90%ی بەرهەمی غازی هەرێم لە سلێمانییە
  * سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هیچ سوودی بۆ پارێزگاكە نییە
- جووتیارانی هەرێم چاویان لە سزاكانی ئەمریكایە .. رێگری لە هاوردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ئێران بەهای ناوخۆی زیاد كرد

هەولێر:
- ئەمڕۆ كۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەكان رادەگەیەنێت
- گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی: دەنگی ئەو بنكانە پووچەڵدەكەینەوە كە هێرشی كراوەتە سەر
- زەنگی خوێندنی ساڵی 2018-2019 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لێدرا
- ئاڵوگۆڕی نەوت لەنێوان عێراق و ئێراندا .. ئایا گرژیە جیوپۆلیتیەكان بەرزدەكاتەوە؟

وشە:
- رێكخراوەكانی چاودێری: كۆمسیۆنی كوردستان سەركەوتووانە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجام دا
- رەوتە ئیسلامییەكان كورسی و دەنگیان كەم كردووە
- یەكێتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك لە دەرگەی پارتی دەداتەوە
- تاریق حەرب: فەتح و سائیروون بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ رێك كەوتوون
- د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین: ئەو قوتابییەی نمرەی نەگات بە 70 لە زانكۆ وەرناگیرێ‌
- نمایشكارێكی كورد خەون بە بەشداری لە فیلمە سینەماییەكانی هۆلیوود دەبینێت
- لەسەر دەریای "ئیجە" چی روودەدات؟ 
  * قاچاخچییەكان گەنجی كورد فڕێ‌ دەدەنە ناو ئاو
- رانیە شەش ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەكەیەتی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure