عه‌بادی پیرۆزبایی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 03/10/2018‌ :: 2181‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد كه‌ راسپێردراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، ده‌ڵێت: "به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ بۆنه‌ی راسپاردنتانه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی عێراق پیرۆزبایت لێده‌كه‌م و هیواخوازم سه‌ركه‌وتوو بیت له‌ دامه‌زراندنی حكومه‌ت و دیاریكردنی كه‌سانی شیاو بۆ پۆسته‌ حكومییه‌كان، به‌وه‌ی بتوانن باشترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانی عێراق بكه‌ن".

عه‌بادی وتیشی: "داوا له‌ خوای په‌روه‌ردكار ده‌كه‌م كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌ ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی فه‌راهه‌م بكرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure