مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 32002‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی عێراق دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، سبەینێ چوارشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە.


ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: سبەینێ مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێی دۆخی عێراق كۆبوونەوە دەكات و دواتر هەڵوێستی خۆمان ئاشکرادەکەین.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بۆ یەكلاییكردنەوەی سەرۆك كۆماری عێراق دەستی پێكرد و هەریەك لە بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی و فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دەستی پێكرد، لە گەڕی یەكەمدا بەرهەم ساڵح زۆرینەی دەنگی بردەوە و پاشان فوئاد حسێن كشایەوە، لە گەڕی دووەمیشدا بەرهەم ساڵح سەركەوتنی مسۆگەر كرد و بووە سەرۆك كۆماری عێراق.

هەر لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو ئالیەتە قابیلی قبوڵ نییە و هەڵوێستیان دەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure