یەکەم وێنەی بەرهەم ساڵح دوای دیاریکردنی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 38594‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌یدا، په‌رله‌مانى عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح،ى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى نوێ هه‌ڵبژارد.

پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى ئاسایى خۆیدا هه‌ڵبژاردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌نێو كاندیدانى پۆسته‌كه‌ ئه‌نجامدا هیچ كام له‌ كاندیده‌كان نه‌یانتوانى ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنن، خولێكى ترى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا.

له‌ خولى یه‌كه‌مى ده‌نگدانه‌كه‌: بەرهەم ساڵح 165 ده‌نگ، فوئاد حسێن 89، سروە عەبدولواحید 18، ده‌نگى پوچه‌ڵ 12 و ده‌نگى سپى 8 ده‌نگ بوون.

له‌ خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا كه‌ 272 په‌رله‌مانتار ده‌نگیاندا، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ به‌ده‌ستهێنانى 219 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا.

دوابه‌دواى هه‌ڵبژاردنیشى به‌رهه‌م ساڵح سوێندى یاسایى خوارد و وته‌یه‌كیشى له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان پێشكه‌شكرد و رایگەیاند "دەبمە سەرۆکی عێراق، نەک بۆ لایەنێک یاخودا پێکهاتەیەکی دیاریکراو".

دوای هەڵبژاردنی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق، پەرلەمانتارانی کوتلە جیاوازەکان پیرۆزباییان لە دکتۆر بەرهەم کرد.

یەکەم وێنەی بەرهەم ساڵح دوای سوێندخواردنی یاسایی:

  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure