ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کاراکردنەوەی لیژنەکانی تاوتوێدەکات

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 950‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرجەم کوتلەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش دەڵێت: "کار بۆ کاراکردنەوەی لیژنەکان دەکەین".


گەلاوێژ جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە دواڕۆژی وت: "لەکۆبونەوەکەدا 22 ئەندام بەشداربوون لە لیستی برایەتی و کوتلەی بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک لەئەندامانی کوتلەی عەرەبی".

وتیشی: "هەموو لایەک سوربوون لەسەر کاراکردنەوەی لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و باسی ئەوەشکرا ئەگەر رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەن بەوەکالەت ئامادەی گەڕانەوە نەبێت ئەوا لەرێگەی دۆزینەوە میکانیزمێک پێویستە ئەو پۆستە پڕبکرێتەوەو پارێزگارێکی نوێیش دابنرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە ئیدارەو کاروبارەکانی پارێزگاری کاتی کەرکوک باسکراو بەهەدەردانی پارەو نەزانینی چۆنێتی خەرجکردنی پارەی پڕۆژەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەن بەبیانوی پەکخستنی، بەشێکی دیکەی تەوەرەکان بون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure