فراكسیۆنى پارتى هۆكارى كشانه‌وه‌ى له‌ هۆڵى په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 1502‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراق فراكسیۆنى پارتى كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ دانیشتنه‌كه‌ راگه‌یاند و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.

پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى ئاسایى خۆیدا هه‌ڵبژاردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌نێو كاندیدانى پۆسته‌كه‌ ئه‌نجامدا هیچ كام له‌ كاندیده‌كان نه‌یانتوانى ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنن.

له‌ خولى یه‌كه‌مى ده‌نگدانه‌كه‌: بەرهەم ساڵح 165 ده‌نگ، فوئاد حسێن 89، سروە عەبدولواحید 18، ده‌نگى پوچه‌ڵ 12 و ده‌نگى سپى 8 ده‌نگ بوون.

به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنى خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد حسێن، فراكسیۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ دانیشتنه‌كه‌ راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و رێوشوێنانه‌ى ئێستا له‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عورف و رێوشوێنه‌ پیاده‌كراوه‌كانى پێشوو یه‌كناگرێته‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌و رێوشوێنه‌ قبوڵكراو نیه‌ له‌لاى ئێمه‌ و هه‌ڵوێستى رونمان ده‌بێت".

دوابه‌دواى جێهێشتنى هۆڵى په‌رله‌مانیش فراكسیۆنى پارتى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: فوئاد حسێن کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشاوەتەوە.

راشیگەیاند: "ئەو ئالییەتەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیڕەوکرا، هەرگیز پێشتر کاری پێنەکراوە و قبوڵی ناکەین".

پێشتر د. ته‌ها حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامى كوردى په‌رله‌مانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنى خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، فوئاد حسێن كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پڕۆسه‌كه‌ راگه‌یاند.

وتیشى: "به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كشانه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنى پارتییه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوایكرد خودى فوئاد حسێن له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان كشانه‌وه‌ى خۆى رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: فراكسیۆنى پارتى هۆڵى په‌رله‌مانیان جێهێشتووه‌.

له‌ خولى دووه‌مدا هه‌ر كاندیدێك زۆرترین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته‌ سه‌رۆك و له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سوێندى یاسایى ده‌خوات.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure