هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار چووه‌ خولى دووه‌م

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 9079‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
په‌رله‌مانى عێراق له‌ خولى یه‌كه‌مدا نه‌یتوانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلابكاته‌وه‌ و خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌نجامده‌درێت.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یەکەمی 2018 دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراق ئەنجامدرا و پاش جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان د. به‌رهه‌م ساڵح 165 ده‌نگ و فوئاد حسێن 89 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.

د. ته‌ها حه‌مه‌ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ خولى یه‌كه‌م هیچ كام له‌ كاندیده‌كان نه‌یانتوانى ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێ به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه‌ خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت.

وتیشى: "هه‌ر ئه‌مشه‌و خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

پێشتر حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری یەکێتی بە دواڕۆژی راگەیاند: 297 په‌رله‌مانتار دەنگیانداوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure