دواین نرخی دۆلار و لیره‌ و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 02/10/2018‌ :: 9080‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینى یه‌كه‌م 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌هاى تمه‌ن و لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستان وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى دۆلارێك به‌ 12700 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌ڵام له‌ داخستنى بازاردا به‌هاى تمه‌ن دووباره‌ هاته‌خواره‌وه‌ دۆلارێك به‌ 14900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دابه‌زینى كتوپڕى به‌خۆه‌وه‌ بینى دۆلارێك به‌ 12700 تمه‌ن فرۆشرا، به‌ڵام له‌ داخستنى بازاردا دۆلارێك به‌ 14900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا .

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.370.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.420.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.430.000 تمه‌ن.

- بازاڕه‌كانى تاران كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار 1.270.000 تمه‌ن 
- بازاڕه‌كانى تاران كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار 1.500.000 تمه‌ن 

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 600 لیره‌.
- رۆژی دووشــه‌ممه‌: 100 دۆلار  به‌ 592 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure