دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار دەستیپێکرد
هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018 :: 2100 جار بینراوە
دواڕۆژ
کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەمی 2018 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار دەستیپێکرد.
لەپاش کشانەوەی چوار کاندید بۆ پۆستەکە نزیکەی 20 کاندید ماونەتەوەو لەئێستادا بەدەنگدانی نهێنی هەڵبژاردنی سەرکۆمار بەڕێوەدەچێت.
ئه‌و چوار كاندیده‌ش پێكدێن له (سه‌لیم شوشكه‌یی، كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و لەتیف رەشید و عومەر بەرزنجی و عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان).
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، دواى كشانه‌وه‌ی له پۆستی سهركۆمار له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی لەو کەسە دەکەم کە ده‌بێته سه‌ركۆمارى نوێی عێراق و پێویسته ئه‌و كه‌سه بڕواى ته‌واوی به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق هه‌بێت، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و كاره خراپانه ببێته‌وه كه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.