سێ كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌ركۆمار كشانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 14151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌دواى ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، چوار كاندیدی پۆستی سه‌ركۆمار كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند كه‌ سێ کاندیدیان كوردن.

ئه‌و چوار كاندیده‌ش پێكدێن له‌ سه‌لیم شوشكه‌یی كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و لەتیف رەشید و عومەر بەرزنجی و عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان.

عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان دواى كشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌ركۆمار له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی لەو کەسە دەکەم کە ده‌بێته‌ سه‌ركۆمارى نوێی عێراق و پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ بڕواى ته‌واوی به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق هه‌بێت، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و كاره‌ خراپانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure