كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌ركۆمار بەردەوامە

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 1607‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2018 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌ركۆمار ده‌ستیپێكرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ن و 24 كه‌سیش خۆیان كاندیدكردووه‌ كه‌ حه‌وتیان كوردن، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، چوار کاندید کشانەوە کە سێ کاندیدیان کوردن و بریتین لە سه‌لیم شوشكه‌یی، لەتیف رەشید و عومەر بەرزنجی، هەروەها کاندیدە عەرەبەکەش (عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان)ە.

توندترین كێبڕكێش بۆ ئەو پۆستە له‌ نێوان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان و فوئاد حسێن، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستاندایه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure