پەرلەمانتارێکی عێراق ناوی بەهێزترین کاندیدی سەرکۆمار ئاشکرادەکات

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 24265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەمی 2018 پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند: کە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرکۆمار چانسی بەهێزترە.


یوسف کلابی، پەرلەمانتار لە ئیئتیلافی نەسر، بە دواڕۆژی راگەیاند: "بەپێی ئەوەی کە لەناو پەرلەماندا دەگوزەرێت و لە گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتارانەوە دەردەکەوێت، بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان چانسی وەرگرتنی پۆستەکەی زۆرترە".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە کاتژمێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ کۆبونەوەی پەرلەمان دەستپیدەکات بۆ دیاریکردنی سەرکۆماری عێراق.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure