"بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرکۆمار دەنگی پەرلەمانتار بە پارە کڕدراوە"
هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018 :: 9638 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەمی 2018 پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە ئەنجامدەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراق، میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەداوە "بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە دەنگی پەرلەمانتار بە پارە کڕدراوە".
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ کە لەسەرچاوەیەکی ناو پەرلەمانی عێراقەوە دەستیکەوتووە، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی دیاریکراو.
هەر ئەمڕۆش بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەدا کە: "بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرکۆمار دەنگی پەرلەمانتار بە پارە کڕدراوەتەوە".
هاوکات یوسف کلابی، پەرلەمانتار لە ئیئتیلافی نەسر، بە دواڕۆژی راگەیاند: رێگە بەوە نادەین ناوبانگی پەرلەمانتار ناشرین بکرێت، پۆستی سەرکۆمار پۆستی هەموو عێراقییەکانە و دەبێت هەموان وەکو یەک دەنگی بۆ بدەن و بوونی رێککەوتن و پارە بەخشینەوە بۆ کڕینی پۆستەکان رەتدەکەینەوە.
سەبارەت بە دواکەوتنی دانیشتنەکانیش وتی: "تەوافوقاتی حزبی وایکردوە کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار بەو شێوەیە دوابکەوێت".
وتیشی: "بەدڵنیاییەوە پڕۆسەکە لە وادەی دەستوری خۆیدا ئەنجامدەدرێت".
سهرچاوهیهكی سیاسیش بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد و وتی: "به ئاشكرا دهزانین كڕین و فرۆشتن به دهنگی پهرلهمانتارانهوه دهكرێت و لایهنێك له لایهنهكان پارهی داوهته پهرلهمانتاران بۆ كڕینی دهنگهكهی، بۆ ئهوهی دهنگ به كاندیدێكی سهركۆمار بدات".