دواڕۆژ
رۆژ له‌دواى رۆژى داواكارى پاكتاوكردنى ئیفلاسبوون له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كان روو له‌زیادبوون، به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن گه‌وره كۆمپانیاكانى پیشه‌سازیی پێڵاو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیا كۆمپانیاى "sabo" كه تاكه كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌رى قاڵبى ته‌خته‌ى پێڵاوه له توركیا داوایكردوه.
رۆژنامه‌ى "سوزجو" ئه‌مڕۆ سسێشهممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیاى "sabo" له دادگاى به‌رایی به‌كیر كۆى له ئه‌سته‌نبول داواى پاكتاوى ئیفلاسبوونى كردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبوونى كاریگه‌رییه‌كانى قه‌یرانى دارایی و دابه‌زینى به‌هاى لیره.
به‌وته‌ی رۆژنامه‌كه، دادگا مۆڵه‌تى سێ مانگى به كۆمپانیاى "sabo" داوه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ى پابه‌نده داراییه‌كانى و سێ كه‌سیشى ته‌رخانكردوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى كاروباره دارایی و كارگێرییه‌كانى كۆمپانیاكه و 13ى كانوونى یه‌كه‌میشى دیاریكردوه بۆ كۆتا دانیشتنى له‌وباره‌یه‌وه.
كۆمپانیاى "sabo" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى بوارى پیشه‌سازیی پێڵاو له توركیا و به‌رهه‌مه‌كانى هه‌نارده‌ى وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ده‌كات و له ناو توركیا پێڵاوى براندهكانى "Clavo" , "nando" به‌رهه‌مده‌هێنێت.
پێشتریش هه‌ریه‌ك كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى پێڵاوى “Hotiç” و”Yeşil Kundura” و”Beta” داواكاری پاكتاوى ئیفلاسبوونیان پێشكه‌ش به دادگا كردوه.