کاتی دیاریکردنی سەرکۆماری عێراق راگەیەنرا

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 10495‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەمی 2018 محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە کاتژمێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا سەرکۆمار هەڵدەبژێرین.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی دووه‌م رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ كاتژمێرێكدا سه‌ركۆمار دیاریده‌كات. 
حه‌لبوسی له‌ میانی وته‌یه‌كیدا له‌ ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی: "لێكتێگه‌یشتنه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ نێوان فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان و له‌ كه‌متر له‌ كاتژمێرێكدا دانیشتن ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار". 

حه‌لبوسی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار له‌ كاتژمێر چوار و سی خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌نجامده‌درێت. 

حه‌لبوسی داواشی له‌ په‌رله‌مانتاران كازم شومه‌ر و سه‌باح ساعیدی و محه‌مه‌د ته‌میمی كردووه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی هاوكاریان قایل بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به‌شداری بكه‌ن. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure