نوێترین زانیاری له‌هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ده‌رباره‌ى پۆستی سه‌ركۆمار

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 14101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانى كوتله‌كان چونه‌ته‌ هۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌و ژماره‌یه‌كى كه‌مى ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بن.


میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ئێستادا چونه‌ته‌ ناو هۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ژماره‌ى په‌رله‌مانتارنیش له‌ رێژه‌ى یاسایى نزیكده‌بێته‌وه‌و له‌م دانیشتنه‌دا پۆسى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایى ده‌بێته‌وه‌.

وتیشى: "هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار نه‌كراوه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ كوتله‌یه‌كی سوننه‌كانه‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نیساب ته‌واو ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و قسه‌ له‌سه‌ر پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ركۆمار ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure